بەڤیدیۆ: ئیتاڵیا دووەم سەرکەوتنی بەدەستھێنا

وەرزش

28/03/2021     ژمارەی بینراو 158

راچڵەکین- سپۆرت 

 

لە گەڕی دووەمی پاڵاوتنی مۆندیالی ٢٠٢٢ لە کیشوەری ئەوروپا و لە کۆمەڵەی سێیەم ھەڵبژاردەی ئیتاڵیا توانی لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە بولگاریا بباتەوە.

 

پێش کۆتایی ھاتنی گێمی یەکەم بە دوو خولەک ئەندریا بێلۆتی بە لێدانی سزا گۆڵی یەکەمی کرد، لە گێمی دووەمیشدا لە دوا خولەکەکان لۆکاتێلی گۆڵی دووەمی کرد و یارییەکە بە ئەنجامی دوو و ھیچ کۆتایی ھات.

 

لە یارییەکی تری ھەمان کۆمەڵەشدا سویسرا لە لیتوانیای بردەوەو لەگەڵ ئیتاڵیا بە ھاوبەشی نە شەش خاڵەوە پلەی یەکەمیان گرتووە.

 

گۆڵەکان:

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن