كۆمپانیای ئه‌مازۆن داوای لێبوردنی له كچێكی عێراقی كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
كۆمپانیای زه‌به‌لاحی ئه‌مازۆن تایبه‌ت به كڕین و فرۆشتن به ئۆنلاین داوای لێبوردنی له خانمێكی عێراقی كرد.
دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌غد الحیالی نوسه‌ر و ڕاگه‌یاندنكاری عێراقی پۆستێكی له هه‌ژماره تایبه‌ته‌كه‌ی له تویته‌ر كردوه سكاڵای له به‌رهه‌مێك كردوه كه له‌ڕێی ئه‌مازۆنه‌وه ده‌فرۆشرێت ئه‌ویش به‌رپێیه‌كی به‌رده‌م گه‌رماوه كه له‌سه‌ر شێوه‌ی ئاڵای عێراق دروستكراوه، داوای له هاوڵاتیانی عێراقی كردوه كه بایكۆتی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه بكه‌ن و داوای له كۆمپانیاكه‌ش كردوه به فه‌رمی داوای لێبوردن بكات.
له‌لای خۆیانه‌وه كۆمپانیای ئه‌مازۆن به فه‌رمی داوای لێبوردنیان له‌م خانمه كردوه و به‌ڵێنی ئه‌وه‌شیان پێداوه كه لێكۆڵینه‌وه له بابه‌ته‌كه بكه‌ن و ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش له پێگه‌كه‌یان نه‌هێڵن.
ڕه‌غد نوسه‌ر و ڕاگه‌یاندنكاری عێراقیه و خاوه‌نی چه‌ندین كورته چیرۆكه و به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی خۆی له هه‌ژماره‌كه‌ی له تویته‌ر بڵاویكردۆته‌وه.له ئیمارات ده‌ژی .