چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ زانینی ڕێژه‌ی‌ شه‌كری خوێن

تەندروستی

31/03/2021     ژمارەی بینراو 844

چه‌ند ڕێگایه‌ك بۆ زانینی ڕێژه‌ی‌ شه‌كری خوێن


ڕاچڵه‌كین-

نەخۆشی شەکرە حاڵەتێکی درێژخایەنە، کە لەش ناتوانێ انسولینی تەواو دروست بکات یاخود ناتوانێ بەکاریبێنێت، یان هەردووکی پێکەوە، ئەمەش دەبێتە بەرزبوونەوەی شەکری خوێن زیاتر لە ڕێژەی ئاسایی.

کەسانی توشبوو بە نەخۆشی شەکرە کە بەردەوام ڕێژەی شەکری خوێنیان دەپێون، دەتوانن چەند ڕێگەیەک بەکاربهێنن تا بتوانن خۆیان بەردەوام ئاگاداری ڕێژەی شەکریان بن و کۆترۆڵی بکەن بە بەکارهێنانی چەند ئامێرێک كه‌ دكتۆر ئه‌یمه‌ن پزیشكی نه‌خۆشییه‌كانی هه‌ناوی له‌م بابه‌ته‌دا باسیكردوه‌، لەوانە:

1- میتەری شەکری خوێن Blood Glucose Meter 
یەکێکە لەو ئامێرانەی کە پێویست بە کونکردنی پەنجە دەکات بۆ پێوانی شەکری خوێن بە بەکارهێنانی ستریپ و وەرگرتنی نمونەی خوێن و دانانی لەسەر ئامێرەکە، ئەم ڕێگایە بڵاوترینە.

ئامێرێکی دەستی بچوکە و بەکارهێنانی ئاسانە، دەتوانیت لەهەر شوێنێک بیت بەکاریبهێنیت، ئەنجامەکەی ورد و خێرایە.

2- پشکنەری بەردەوامی ڕێژەی گلوکۆز Continuous Glucose Monitoring (CGM)
نەخۆشانی توشبوو بە شەکرە پێویستیان  بە چاودێریکردنی ڕێژەی گلوکۆزی خوێن هەیە، بەتایبەت منداڵان و نەخۆشانی توشبوو بە شەکرەی جۆری یەک، یان ئەو نەخۆشانەی پشت بە ئه‌نسولین دەبەستن  لە چارەسەرەکانیاندا، ئەمەش لەڕێگەی پشکنینی شەکری خوێن بەشێوەیەکی بەردەوام ڕۆژانە، ڕەنگە بگاتە ۷جار یان زیاتر، وە بەگشتی ئەم پشكنینه‌ بەردەوامە دەبێتە هۆی ئازار و نارەحەتی بۆ نەخۆش.

3- هەندێ ئامێر هەن ڕێژەی شەکری خوێن دەپێوێت بەشوەیەکی بەردەوام، لە حاسەیەکی گلوکۆز پێکهاتووە کەلەژێر پێست دادەنرێت کە ڕەبت دەکرێت بە پارچەیەکەوە و  زانیارییەکان دەگوازێتەوە کە لەسەر پێست جێگیردەکرێت، ڕێژەی شەکر دەخوێنێتەوە و لەسەر شاشەکە دەریدەخات بەشێوەی ژمارە.

زانیاری دەدات لەسەر وەڵامدانەوەی ڕێژەی شەکری خوێن بۆ بڕی انسولین و گۆڕانکاری دوای هەموو نان خواردنێک، یان دوای هەر یاریەکی وەرزشی.
هەروەها جەڕەسی ئاگادارکردنەوەی تێدایە، بۆ وریاکردنەوەی لەهەر حاڵەتێکی بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی شەکری خوێن.
1-  بەکارهێنانی بەسوودە بۆ مناڵان و کەسانی تەمەن ۲ بۆ ۱۷ ساڵ، وە پشتی پێبەستراوە لەلایەن ڕێکخراوی خۆراک و خواردنی ئەمریکی FDA 
2-ڕێژەی کونکردنی پێست و بەردەوام فەحسکردن کەمدەکاتەوە و بەمەش ناڕەحەتی و بێزاربوونی نەخۆش کەمدەکاتەوە، لەگەڵ ئەمەشدا زانیاری بەردەوام لەسەر بڕی گلوکۆزی خوێن دەستەبەر دەکات.

زۆر لە ئامێرەکان و مارکە بازرگانییەکان دروستکراوە، وەکو:
Lifescan-one toch
Freestyle Lite
Freestyle Freedom Lite
لەگەڵ چەندینی دیکە...
4- تویژینەوەکان ئاماژە بە نەخۆشانی توشبوو بەشەکرە دەکەن کە ئەم ڕێگایە بەکاردەهێنن بۆ چاودێریکردنی ڕێژەی شەکری خوێن، کەمتر توشی حاڵەتەکانی بەرزبوونەوەی شەکر  دەبن، هەروەها ڕەنگە ڕێژەی HbA1cیان کەمببێتەوە و بەم جۆرەش باشتر کۆنتڕۆڵی نەخۆشی شەکرە دەکەن و کاریگەرییەخراپەکانی کەم دەبێتەوە.

بەکارهێنانی ئەم ڕێگایە چەند کاریگەریەکی لاوەکی ئاسانی هەیە وەکو هەستکردن بەئازار لەکاتی جێگیرکردنی ئامێرەکە و سوربوونەوەی شوێنەکە

5- ئامێری Freestyle Libre 14 day system پێویستی بە گۆڕینی لەزگە جێگیرەکەی هەیە هەموو ۱٤ ڕۆژ جارێک، هەروەها ئامێرێکی بێ کێشە و بەردەستە . وە دەکرێت ڕێژەی شەکر بخوێنێتەوە لەڕێگەی بەکارهێنانی ئامێری پەیوەندیکردن وەکو ئایفۆن یان ئامێری خوێنەرەوەی تایبەت بەخۆی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن