خانمه هونه‌رمه‌ندێك دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا توشی ڤایرۆسه‌كه بوو
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
خانمه هونه‌رمه‌ندی كوه‌یتی " فاطمه الصفی" دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا له جۆری" ڤایزه‌ر" به وته‌ی خۆی توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه.
فاطمه سه‌رسوڕمانی خۆی به توشبوونی به ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌ربڕیوه له‌كاتێكدا ڤاكسینه‌كه‌ی وه‌گرتوه و تێكه‌ڵاوی كه‌س ناكات و به‌ته‌نها ده‌ژی و پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤ بووه.
ئه‌م خانمه باس له‌وه‌ش ده‌كات كه هیچ نیشانه‌یه‌كی توشبوونی به ڤایرۆسه‌كه نییه و پزیشكه‌كه‌ی شۆك بووه له‌كاتێكدا دوای وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه توشی ئه‌م ڤایرۆسه بووه و پشكنینه‌كه‌ی پۆزه‌تیڤه.