توانا ئه‌مین هه‌ڕه‌شه له شاسوار عه‌بدولواحید ده‌كات
ڕاچڵه‌كین-
هەفتەی ڕابردوو نوسه‌ر و وه‌رگێڕ توانا ئه‌مین لە پرۆگرامێكی تایبه‌تی كه‌ناڵی NRT2 میوان بووه و جگه له چه‌ندین پرسیار له‌سه‌ر كار و چالاكیه‌كانی ژیانی تایبه‌تی خۆشی قسه‌ی له‌سه‌ر كرا و یه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ش كچه‌كه‌ی توانای ئه‌مینه كه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه دوره لێی و له هه‌مان پرۆگرام گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كورتی كچه‌كه‌ی بڵاوكرایه‌وه به ڕه‌زامه‌ندی نوسه‌ر به‌ڵام ئه‌م ئێواره‌یه ته‌واوی ڤیدیۆكه له په‌یجه‌كانی هه‌مان كه‌ناڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه كه جیاوازه له‌و ڤیدیۆیه‌ی له پرۆگرامه‌كه‌دا په‌خشكرا.
توانای ئه‌مین بۆ شاسوار عەبدولواحید"حەز دەکەی کچە ۱۲ ساڵانەکەت بهێنمە سەر تەلەفزیۆن!!!!"
توانا ئه‌مین له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته په‌یامێكی توندی ئاڕاسته‌ی خاوه‌نی كه‌ناڵی NRT2 كردوه و نوسیویه‌تی" هەفتەی ڕابردوو لە NRT2 میوان بووم و لە بەشێکیدا پێشکەش کارەکە پارچەیەک ڤیدۆی زۆر کورتی نیشاندام کە هی منداڵەکەم بوو، وتی ڕەزامەندی ئەم ڤیدیۆیە بڵاو ببێتەوە؟ ئەوەی نیشانی مندرا و هەموو بینەران بینیان و پەخش بوو و تۆمارکراوە و لە یوتوب و سۆشیال میدیادا هەیە ڤیدیۆکی کورتی ئاسایی بوو."
بەڵام ئەمڕۆ لە پەیجی NRT2 بە بەرچاوی زیاتر لە ملیۆنێک و شەش سەد هەزار کەسەوە، پارچە ڤیدیۆیەکی تری منداڵە ۱۲ ساڵانەکەی من پەخشکراوە کە زۆر جیاوازترە لەوەی ئێمە و بینەران بینیمان و لەبەرنامەکەدا پەخش بوو‌و!!! بێ وەرگرتنی ڕەزامەندی تۆ وەک سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ و خاوەنی NRT چۆن ڕێگە بە خۆت دەدەیت بۆ ناشرین کردن و لەکەدارکردنی من ڤیدیۆی منداڵێکی ۱۲ ساڵان کە هێشتا ڕاست و چەپی خۆی ناناسێ و تەمەنی یاسایی نییە، لە پەیجی فەرمی کەناڵەکەتدا پەخش بکرێت؟!!
ئه‌م نوسه‌ره ده‌ڵێت" ئەم کارە ناشرین و نزم و نەوییە، بەکارهێنانی منداڵێک بۆ لێدان لە کەسایەتی باوکی شتێکە لە دەرەوەی عورفی کوردەواری، لە دەرەوەی ئەخلاقی ئینسانی، لە دەرەوەی ئیتیکی ڕۆژنامەنووسی! من ۱۹ ساڵە ئەندامی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کودستان و سەندیکای ڕۆژنامەنووسان سویدی و سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی جیهانشم و لە هیچ پەیڕەو یاسا و ئیتیکێکی ڕۆژنامەنووسیدا شەڕی وا شەخسی و ناشرین و چوونە ناو ژیانی تایبەتیم نەدیوە، ئەم کارە نیشانەی پرسیار یەکەم کەس دەخاتە سەر ئەخلاقیتی تۆ وەکو خاوەنی ئەو کەناڵە."
لە کۆتایدا یەک پرسیارت لێدەکەم پێت خۆش دەبێ من سبەینێ میدیایەکی گەورەم هەبێت و (چاڤی) منداڵەکەی تۆ بهێنمە سەر شاشە و لە ژیانی شەخسی و تایبەتی و پریڤاتی تۆوە شەڕی تۆ بکەم؟؟!!لە کاتێکدا تۆ و خەڵک و خواش دەزانن من سیاسی نیم و نووسەرێکی ئەم وڵاتەم بە ۲۳ کتێب و دەیان کەمپین و کاری خێرخوازی بۆ ئەم خەڵکە هەژارە!
هاوكات توانا كۆمێنتێكی تایبه‌تی له‌سه‌ر گرته ڤیدیۆیی كچه‌كه‌ی نوسیوه كه له په‌یجی هه‌مان كه‌ناڵ بڵاوكراوه‌ته‌وه و تیایدا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته تۆمار ده‌كات له دژی سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ.
تێبینی: ئەو وێنەی لەگەڵ ئەم پۆستەدا هاتووە، کچی کاک شاسوار نییە و کچە ۱۲ ساڵانەکەی منە و کاک شاسوار ئەمڕۆ ڤیدیۆیەکی نوێی بڵاوکردۆتەوە.