زانایه‌كی په‌تازانی داهاتووی كۆرۆنای ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
زانایه‌كی بواری په‌تازانی به‌ڕه‌گه‌ز به‌ریتانی هۆشداری ده‌دات له‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌بێته ڤایرۆسێك هاوشێوه‌ی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی و ڕه‌تی ده‌كاته‌وه به‌ریتانیا دوباره كه‌ره‌نتین ڕابگه‌یه‌نێت، له‌كاتێكدا وڵاتی به‌ریتانیا ڕێژه‌یه‌كی زۆر ڤاكسینی دژه ڤایرۆسی كۆرۆنای بۆ هاوڵاتیه‌كانی به‌كارهێناوه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕاپۆرته‌ی گۆڤاری" میرۆر" ی به‌ریتانی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه پرۆفیسۆر" كریس ویتی" پێشبینی ئه‌وه ده‌كات له داهاتودا ڤایرۆسی كۆرۆنا هاوشێوه‌ی ڤایرۆسی ئه‌نفلۆنزای وه‌رزی لێدێت و خه‌ڵك توشی ده‌بێت.
ساڵی 2019 ڤایرۆسی كۆرۆنا له وڵاتی چین سه‌ریهه‌ڵداوه و تا ئێستا بۆته هۆی توشبوونی 132 ملیۆن كه‌س و مردنی دوو ملیۆن و 842 هه‌زار كه‌س .
ئه‌م پرۆفیسۆره باس له‌وه‌ش ده‌كات له ماوه‌ی دوو ساڵی داهاتوو به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان ڤاكسینه‌كه به‌رده‌ست ده‌بێت به‌ڵام مانای ئه‌وه نییه هاوڵاتیان له خۆپارێزی دوور بكه‌ونه‌وه.