به‌بێ ده‌رمان چاره‌سه‌ری ده‌والی بكه
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
نه‌خۆشی دەوالی بریتیە لە گەورەبوون و لوولخواردنی خوێنهێنەرەکان، هەر خوێنهێنەرێکی لەش ئەگەری تووشبوون بە دەوالی هەیە بەڵام خوێنهێنەرەکانی پەلەکانی خوارەوە (قاچ و ڕان) لە هەموو بەشەکانی تری لەش زیاتر تووشی ئەم حاڵەتە دەبن، هۆکارەکەشی ئەوەیە، بەپێوە وەستان و بەرێگا رۆشتن پەستانی ناو خوێنهێنەرەکانی بەشی خوارەوەی لەش بەرز دەکەنەوە و له‌ڕووی پزیشكیه‌وه به ده‌رمان و نه‌شته‌رگه‌ری چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشه ته‌ندروستیه ده‌كرێت .
خانمه پزیشكێكی میسری ڕێنمووی ئه‌و كه‌سانه ده‌كات كه توشی ده‌والی قاچه‌كانیان بوون ده‌توانن به‌بێ ده‌رمان و به پێكهاته‌ی سروشتی چاره‌سه‌ری ئه‌م گرفته بكه‌ن.
مونی الدیب خانمه پزیشكێكی پسپۆڕی خۆراكه و ڕێنمووی هاوڵاتیان ده‌كات به ڕێگه‌ی سروشتی و به تێكه‌ڵاوكردنی" زه‌یتی زه‌نجه‌قیل و زه‌یتی خه‌رده‌ل" ئه‌و شوێنه چه‌ور بكه‌ن و مه‌ساجی پێ بكه‌ن كه توشی ده‌والی بووه ڕۆژانه دووجار.