مستەفا كازمی ئامانجی سەردانەكەی بۆ دوبەی ئاشكرا دەكات

عێراق

04/04/2021     ژمارەی بینراو 256

راچڵەگین –

مستەفا كازمی ناوەڕۆكی سەردانەكەی بۆ ئیمارات و كۆبوونەوەی لەگەڵ حاكمی دوبەی ئاشكرا دەكات، كە بەشێكی پەیوەندیدار بووە بە پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.

ئەمڕۆ 4-4-2021، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق، بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە ئیمارات و لەگەڵ محەمەد بن راشد ئال مەكتووم سەرۆك وەزیرانی ئیمارات و حاكمی دوبەی كۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە، لە میانی دیدارەكەدا، كازمی و ئال مەكتووم تاوتوێی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان هەردوو وڵات و بەهێزكردنی هەماهەنگی هاوبەش و هەنگاوەكانی پتەوتركردنی هاریكارییەكان لە سەرجەم بوارەكاندا، كردووە.

مستەفا كازمی بە ئامانجی پتەوتركردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان بەغدا و ئەبوزەبی و تاوتوێكردنی ژمارەیەك دۆسیەی گرنگ، سەردانی ئیماراتی كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن