ئەفغانستان.. تەقینەوەی ئۆتۆمبیلێكی بۆمبڕێژكراو 15 قوربانی لێكەوتەوە

جیهان

04/04/2021     ژمارەی بینراو 321

راچڵەكین –

تەقینەوەی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو لە ناوەڕاستی كابول-ی پایتەختی ئەفغانستان، 15 كوژراوو برینداری لە هێزە ئەمنییەكانی ئەو وڵاتە لێكەوتەوە.

فیردەوس فەرامەرز، وتەبێژی ئاسایشی كابول، لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازیی لە ناوچەی باگمان لە كابول تەقییەوەو لە ئاكامدا سێ كەس لە هێزە ئەمنییەكان كوژران و 12ی دیكەش برینداربوون.

هەرچەندە تاوەكو ئێستاش هیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو هێرشە رانەگەیاندووە، بەڵام زانیارییە نافەرمییەكان ئاماژە بە تێوەگلانی رێكخراوی تاڵیبان لە هێرشەكەدا دەكەن، كە بەمدواییە چەندین هێرشی چەكداری كردووەتە سەر سوپاو هێزە ئەمنییەكانی ئەفغانستان و بەو هۆیەوە دەیان كوژراوو برینداری لێكەوتەوە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن