نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی په‌نكریاس

تەندروستی

04/04/2021     ژمارەی بینراو 1125

نیشانه‌ و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی په‌نكریاس

ڕاچڵه‌كین-
یەکێک لە هۆکارەکانی درووست بوونی ئازاری ناوسک بریتییە لە هەوکردنی  پەنکریاس کە بە شێوەیەکی کت و پڕ ئازار درووست ده‌کات یان دەبێتە هۆی ئازاری درێژخایەنی ناوسک، دكتۆر شێروان پزیشكی  نەشتەرگەری گشتی  له‌م بابه‌ته‌دا هۆكار و چاره‌سه‌ری هه‌وكردنی په‌نكریاس ده‌خاته‌ ڕوو.

دوو هۆکاری سە رەکی هەوکردنی پەنکریاس :
1- بەردی زراو کە هۆکارە بۆ 50 -75%ی حاڵەتەکان.
2-خواردنەوە کحولیەکان هۆکارن بۆ 25%

نیشانه‌كانی توشبوون به‌م نه‌خۆشییه‌:
1- ئازاری بەهێز ، کە دیارترین نیشانەکانی هەوکردنی پەنکریاسە ، لە ماوەی چەند خولەکێکدا ئازارەکەی زۆر زیاد دەکات و زۆر جار دەرمانی ئازارشکێن لە تینی ئازارەکە کەم ناکاتەوە، بە زۆری ئازار لە بەشی سە رەوەی ناوەڕاستی سک دەبێت یان لای ڕاست.

2- لە بەشێکی نەخۆشەکاندا ئازاری پشتیشی لەگەڵ دەبێت ،هەندێک جار ئازار دەچێتە سنگ ، دە بێت لە نەخۆشیە کانی دڵ جیابکرێتە وە.

3- بڕێکجاریش هێڵنج و ڕشانەوەشی لەگەڵدا دەبێت.

هەوکردنی پەنکریاس کاریگەری لەسەر کۆئەندامی هە ناسە و گورچیلەکان و هەموو کۆئەندامەکانی تری جەستە هەیە و هە ندێک بە قورسی تووشی ماکەکانی دەبێت و لە یە کە ی چاودێری وورد دەمێنێتەوە.

هەر کەسێک تووشی هەوکردنی کتوپڕی پە نکریاس ببێت پێویستە لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە هەتا بە تەواوەتی دەستنشانی جۆرەکەی دەکرێت و چارەسەر وەردەگرێت و پلان بۆ لابردنی هۆکارەکەی دادەنرێت وەک لابردنی زراو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن