ئەفغانستان؛ ٧٥ چەكداری تاڵیبان كوژران

جیهان

05/04/2021     ژمارەی بینراو 315

راچڵەكین-

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان، كوژرانی ٧٥ چەكداری تاڵیبانی لە ئۆپراسیۆنێكدا بۆسەر حەشارگەكانی ئەو بزووتنەوەیە لە ویلایەتی قەندەهار راگەیاند.

وەزارەتی بەرگریی ئەفغانستان لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، لەناوچەی ئەرغانداب سەربە ویلایەتی قەندەهار باشووری وڵات، ئۆپەراسیۆنێكی فراوان كراوەتە سەر تاڵیبان، لەئاكامدا ناوچەكە كۆنترۆڵكراوە و ٧٥ چەكداری تاڵیبان كوژراون كە فەرماندەی باڵایان تێدایە.

لەراگەیەندراوەكەدا باس لەوەكراوە، لە ویلایەتەكانی زابول، كونار، نانگەهار و تاخار ئۆپەراسیۆنی راماڵینی تاڵیبان بەڕێوەچووە و دەیان چەكدار لە چالاكی خراون.

لەلایەن خۆشییەوە وتەبێژی تاڵیبان، زەبیحوڵڵا موجاهید لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوە كرد، لە ناوچەی پانجا چینار لە كابول لە هێرشێكدا كە لە رێگەی ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژكراوەوە ئەنجامدراوە، نزیكەی ٤٥ سەرباز كوژراون و برینداربوون و ژمارەیەكی زۆر ئۆتۆمبێلی هێزە ئەمنییەكان تێكشكێندراون.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن