ژمارەی تووشبووانی كۆڕۆنا لە جیهان بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزدەبێتەوە

جیهان

05/04/2021     ژمارەی بینراو 197

تووشبووانی كۆڕۆنا لە جیهان لە 131 ملیۆن كەس نزیكدەبێتەوە

راچڵەكین –

سەرباری پێدانی چەندین جۆر ڤاكسینی دژە كۆڕۆنا بە هاووڵاتیان، بەڵام ژمارەی تووشبووانی ئەو پەتایە لەسەرانسەری جیهان روو لە بەرزبوونەوەی زیاترەو بەگوێرەی نوێترین ئاماریش، ژمارەی تووشبووان لە 131 ملیۆن نزیكدەبێتەوە.

ماڵپەڕی Worldometer ، كە رۆژانە زانیارییەكانی لەبارەی تووشبوان و مردن بە كۆرۆنا لە سەرتاسەری جیهان زانیارییەكانی نوێ دەكاتەوە، بڵاویكردەوە، لەئێستادا ژمارەی تووشبوانی كۆڕۆنا لە جیهاندا بۆ 131 ملیۆن و 937 هەزار و 129 كەس بەرزبووەتەوە. 
هەر بەپێی ئامارەكە، ژمارەی چاكبووانی گەیشتووەتە 106 ملیۆن و 234 هەزارو 298 كەس بەرزبووەتەوە، لە بەرامبەریشدا دوو ملیۆن و 866 هەزارو 624 تووشبوو گیانیان لەدەستداوە.

ئەمریكا لە ریزبەندی یەكەمی وڵاتانی جیهان دێت لەڕووی ژمارەی تووشبوون و مردن بە كۆڕۆنا، كە تائێستا 31 ملیۆن و 420 هەزارو 331 حاڵەتی تووشبوونی تێدا تۆماركراوە، لەو ژمارەیەش 568 هەزارو 777 كەس گیانیان لەدەستداوە.

لەدوای ئەمریكاش، بەرازیل لەپەلەی دووەمی وڵاتانی جیهان دێت بە تۆماركردنی 12 ملیۆن و 984 هەزار حاڵەت، لەدوای ئەویش هیندستان دێت بە 12 ملیۆن و 589 هەزار حاڵەت، لە فەرەنساش ژمارەی تووشبووان بۆ چوار ملیۆن و 822 هەزار كەس بەرزبووەتەوە، رووسیا لەپلەی پێنجەمی ریزبەندی جیهان دێت بە تۆماركردنی چوار ملیۆن و 580 هەزار حاڵەت، لەدوای ئەویش بەریتانیا دێت بە تۆماركردنی چوار ملیۆن و 359 حاڵەت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن