راچڵەکین-
سعودیە بە مەرج رێگە بەو کەسانە دەدات کە دەیانەوێت گەشتی عومرە لە رەمەزاندا ئەنجام بدەن دەڵێت:"تەنها ڕێگە بەوانە دەدرێت کە ڤاکسینى کۆرۆنایان وەرگرتووە".
بەرپرسێکی باڵای وەزارەتى حەج و عومرەى سعودیە بە ئاژانسى فەرمیی سعودیەى راگەیاندووە، ئەمساڵ لە رەمەزاندا تەنها رێگە بەو کەسانە دەدرێت گەستی عومرە ئەنجامبدەن کە ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرگرتووە یاخود لە پەتاکە چاکبوونەتەوە.
راشیگەیاندووە، ئەمساڵ دەیانەوێت ژمارەی عومرەکاران بەرزبکرێتەوە بە رەچاوکردنی رێنماییە تەندروستییەکان.
ئەوە لە کاتێکدایە، نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف ئەمرۆ دووشەممە رایگەیاندووە، نرخی گەشتی عومرە لەئێستادا بۆ نزیکەی دوو هێندە زیادیکردووە و گەیشتووەتە هەزار و ٣٠٠ دۆلار، کە دەکاتە دوو هێندەی نرخەکەی پێش بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و قەدەغەکردنی گەشتی عومرە.