كازمی بەڵێن دەدات

عێراق

06/04/2021     ژمارەی بینراو 369

راچڵەكین-

سەرۆكوەزیرانی عیراق بەڵێن بە وانەبێژان دەدات كە چارەسەرێكی " دادپەروەرانەو بەپەلە" بۆ كێشەكانیان بدۆزێتەوە.

ماوەی چەند رۆژێكە مامۆستایانی وانەبێژ لەبەشێك لەپارێزگاكانی عیراق گردبوونەوەی ناڕەزایەتی ئەنجامدەدەن لەبەرامبەر ئەوەی لەبودجەی عیراقدا هیچ بڕگەیەكی تێدا نەهاتووە كەتیایدا ئاماژە بكرێت بە ئەنجامدانی گرێبەستی هەمیشەیی لەگەڵیانداو لەگرێبەستی كاتی رزگاریان بێت.

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عیراق لەوبارەیەوە رایگەیاندوە:" خوشك و برایانی وانەبێژ، بەهیچ شێوەیەك جێتان ناهێڵین و رێگە نادەین هیچ كەس و لایەنێك موزایدە بەهەستان بكات، هەوڵدەدەین لەڕێگەی بودجەوە لەكۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران كێشەكانتان چارەسەر بكەین".

لەبڕگەیەكی بودجەی گشتی عیراق باس لەوەكراوە كە پاداشت بۆ مامۆستایانی وانەبێژ خەرج بكرێت ( بەبێ دیاریكردنی بڕەكەی) بەبێ ئەوەی باس لەئەنجامدانی گرێبەستی هەمیشەیی بكرێت لەگەڵیاندا، ئەو بڕگەیەش لەلایەن یەكێتی مامۆستایانی عیراقەوە رەتكراوەتەوە.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی بڵاوكراونەتەوە، لەئێستادا لانی كەم 140 هەزار مامۆستای گرێبەست لەكەرتی پەروەردەی عیراقدا كار دەكەن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن