عیراق ژمارەیەكی پێوانەیی لە تووشبووانی كۆڕۆنا تۆمار دەكات

عێراق

06/04/2021     ژمارەی بینراو 344

راچڵەكین –
 
عیراق پێدەنێتە قۆناغێكی مەترسیدار لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆڕۆناو بەگوێرەی ئامارێكی وەزارەتی تەندروستی ئەو وڵاتەش، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا، حەوت هەزارو 300 تووشبووی دیكە تۆماركراوە، كە بە بەرزترین ژمارەی تووشبوونە لەوەتەی ڤایرۆسەكە لە عیراق بڵاوبووەتەوە. 

وەزارەتی تەندروستی عیراق بڵاویكردەوە، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا حەوت هەزار و 300 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆڕۆنا تۆماركراوەو لە بەرامبەریشدا پێنج هەزار و 225 تووشبوو چاكبوونەتەوەو 33 كەسیش گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی ئامارەكەی وەزارەتی تەندروستی، لەئێستادا كۆی گشتیی تووشبووانی كۆڕۆنا لە سەرانسەری عیراق بە هەرێمی كوردستانیشەوە، بۆ 887 هەزار و 291 كەس بەرزبووەتەوە، ژمارەی گیانلەدەستدانیش گەیشتە 14 هەزار و 535 كەس، هاوكات 789 هەزار و 424 تووشبووش چاكبوونەتەوە، كە دەكاتە رێژەی 89%ی كۆی تووشبووان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن