كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ توشبووانی شه‌كره‌

تەندروستی

06/04/2021     ژمارەی بینراو 779

كۆمه‌ڵێك زانیاری گرنگ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆژووی مانگی ڕه‌مه‌زان بۆ توشبووانی شه‌كره‌


ڕاچڵه‌كین-

لە ملیارو نیوێک تا ملیارێک و حەوسەد ملێۆن موسوڵمان لەسەر گۆی زەوی کە زۆربەیان هەوڵی ڕۆژو گرتن ئەدەن لەو مانگەدا مەزەند دەکرێت پەنجا ملێۆنیان ئەو کەسانە بن کە نەخۆڕشی شەکرەیان هەبێت.لە گەڵ ئەوەی ڕوون بوەتەوە خۆگرتنەوە لە خواردن و خواردنەوە لەو مانگەدا ڕۆڵی هەیە لە سه‌ر چه‌ند لایه‌نێكی ته‌ندروستی مرۆڤ و دكتۆر عه‌لی وه‌ك پزیشكی هه‌ناوی دیارترین سووده‌كانی ڕۆژوو و كاریگه‌ری له‌سه‌ر توشبووانی شه‌كره‌ له‌م بابه‌ته‌دا باسده‌كات.

1-نوێ بوونەوەی خانەکان. 
2-ڕێکخستنی باشی هۆرمۆنەکان .
3- سوتاندنی زۆری چەوریەکان . 
4- کەمبوونەوەی ڕەق بوونی بۆڕیەکانی خوێن بەهۆی چەوریەکانەوە کە دەبێتە هۆکار بۆ سنگە بڕێ واتە (زه‌بحه‌)وەکەم بوونەوەی جەڵتەی دڵ وەتەنانەت دەماغیش  پارێزراوووتر دەبێ لە تووش بوون بە جەڵتە
5- ڕۆژووگرتن ئارامی ئەبەخشێ بە مرۆڤەکان و دڵ زیاتر پشوو دەدات و وەژمارەی لێدانی دڵ کەم دەبێتەوە لە بەر ئەوەی پێویستی بەناردنی خوێنی زۆر نیە بۆ ڕیخۆڵەکان بۆ هەرس کردن .

 ئەمانەو چەندان سوودی تر بەڵام سەیرەکە لەوەدایە بە پێی لێکۆڵینەوەیەک لە مانگی ڕەمەزاندا لە سەدا  پەنجای ڕۆژوو گران قەڵەو دەبن لە سەدا بیستو پێنجیان کێشیان وەک خۆی دەمێنێتەوە تەنها لە سەدا بیست و پێنجیان کێشیان کەم دە کات کە هۆ کارەکەشی ئەوەیە کە سفرەی موسوڵمانان زۆر قەرەباڵغە و بە پارشێوو بەر بانگ نەک تۆڵەی ژەمی نیوەڕۆ دەکرێتەوە بەڵکو زیاتریش دە خورێت وە هۆکاری دووەم ئەوەیە کە لە مانگی ڕەمەزاندا ڕۆژو گران تەمبەڵ دەبن و جوڵەیان کەم دە بێتەوەوە ئەوانەیش کە کێشیان دادەبەزێت لە چەند مانگی دوای ڕەمەزان کێشەکەیان بە دەست دەهێننەوە. 

بۆ ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە:
1-  ئەوانە ی نابێت ڕۆژو بگرن: 
1- مناڵ شەکرەی هەبێت و چارەسەری ئینسۆلین وەر بگرێت. 
2- ئافرەتی دووگیان شەکرەی هەبێت. 
3- نه‌خۆش جۆری یەکەمی شەکرەی هەبێت و پێویستی بە ڕۆژی چەن جارێک ئینسۆلین بێت.  
4- جۆری یەکەمی شەکرەی هەبێت و تووشی موزاعەفاتی شەکرە بوو بێت لە چاوی یان دڵ یان گورچیلەکانی.
5-جۆری دووەمی شەکرەی هەبێت و گەیشتبێتە قۆناغێک بە ئینسۆلین چارەسەر بکرێت.  
6-  ئەوکەسانەی ڕێژەی شەکریان جێگیر نیە و بەرزو نزمی زۆر دەکات ئەو کەسانە ئەبێت پێش ڕەمەزان لای پزیشکەکانیان ڕێژەی شەکریان جێگیر بکەن وە چارەسەری تایبەتیان بۆ ماوەی مانگی ڕەمەزان بۆ دابنرێت ئەوسا ئەتوانن بەڕۆژوو بن.
7- ئەو کەسانەی لەگەڵ شەکرەکەیان نەخۆشی بەرزی فشاری خوێن و نە خۆشی دڵیان هەیە.
8- ئەو کەسانەی لە چەند هەفتەی پێش ڕەمەزاندا تووشی لەناکاو دابەزینی ڕێژەی شەکرو بورانەوە بوون.  لەگەڵ هەموو ئەوانەشدا هێشتا گروپێکی زۆر هەن لەوانەی جۆری دووەمی شەکرەیان هەیە و بە حەب چارەسەر دەکرێن و مەترسیان لەسەر نیەو ئەتوانن بەڕۆژوو بن وسود لە ڕۆژو گرتن ئەبینن. 

2- هەندێك ڕێنمایی بۆ ئەو کەسانەی بەڕۆژوو ئەبن وە شەکرەیان هەیە. 
1- دەبێت ڕۆژانە سێ تا پێنج جار نەخۆش شەکری خۆی بپێوێت  ئەگەر شەکرەکەی لە شەست نزیک بووەوە یان بەرز بووەوە بۆ نزیک سێ سەد ئەبێت ڕۆژووەکەی بشکێنێ تەنانەت ئەگەرکاتی بەربانگیش نزیک بێت.
2- تا بکرێت ئەبێت پارشێو بکرێ وە چەند ماوە هەبوو دوا بخرێت.  
3- هەوڵ بدرێت شلەمەنی زۆر بخورێت وە خواڕدنەکان کاربۆهێدرات و پڕۆتین ومیوەو سەوزەی زۆری تێدا بێت وە ئەو خواردنانە بخورێن کە فایبەر واتە ڕیشاڵیان زۆر تێدایە. 
4-هەوڵ بدرێت ئەو خواردنانە نەخورێت کە شەکری سادەیان تێدا بەکاردێت. 
5- لەنێوان بەربانگ و پارشێوشلەمەنی زۆر بخورێت.  
6-وەرزش بخرێتە دوای بەربانگ.  
7-نەخۆش لە خۆیەوە دەسکاری دەرمانەکانی نەکات پزیشک ئەتوانێ ئاڵوگۆڕی جۆرو شوێن و جورعەی دەرمانەکانی بۆ بکات.

3- کێشەکانی نە خۆشانی شەکرە لەمانگی ڕەمەزاندا ئەمانەن:

1-زۆر دابەزینی شەکر بۆ خوار شەست میلیگرام بۆ هەر دیسیلیترێ کە نەخۆش لە بورانەوە نزیک دەکاتەوە.
2- زۆر بەرز بوونەوە بۆ سەرووی سێ سەدکە مەترسی وشک بوونەوە دروست دەکات .
3-زۆر بەرز بوونەوەو زیاد بوونی ترشەڵۆکی کیتۆن لە خوێندا و بێ هۆش بوون.  
4- وشک بوونە وەی زۆر. 
5- زیاد بوونی چانسی خوێن مەین. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن