مەسرور بارزانی بڕیارێك لەبەرژەوەندی كارمەندانی تەندروستی دەدات

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 305

راچڵەكین –

سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانیی تەندروستی، بڕیاریدا بڕێكی دیكەی هاوكاری وەك هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوەی كۆڕۆنا خەرج بكات.

مەسرور بارزانی، لە جریوەیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، لە ڕۆژی جیهانی تەندروستیدا، سوپاسی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی كردووەو نوسیویەتی: پشتیوانیان دەبین بۆ بە جێگەیاندنی ئەرك و كاری ڕۆژانەیان. 

سەرۆكی حكومەتی هەرێم راشیگەیاندووە، بڕێكی دیكەی هاوكاری وەك هاندان بۆ تیمی بەرەنگاربوونەوە خەرج دەكەین، هیوادارین هاووڵاتیان زیاتر پابەندی ڕێنماییەكانی خۆپارێزی بن.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن