وتەبێژی حكومەت وادەی راگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆ ئاشكرا دەكات

کوردستان

07/04/2021     ژمارەی بینراو 1648

راچڵەكین –

وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، بەهۆی هەڵكشانی ئامارەكانی كۆرۆنا لە هەرێمی كوردستان، قەدەغەكردنی هاتووچۆ ئەگەرێكی كراوە دەبێت و رەنگە لە سبەینێوە ئەو بڕیارە رابگەیەندرێت.

جوتیار عادل بە میدیاكانی نزیك لە پارتی راگەیەندووە، ئەگەری هەیە لە سبەینێوە، بۆماوەی چوار بۆ پێنج رۆژ قەدەغەی هاتووچۆ لە هەرێمی كوردستان رابگەیەنین.

وتەبێژی حكومەت ئاماژەی بەوەشكردووە، بەهۆی پابەندنەبوونی هاووڵاتییان بە رێنماییەكانی خۆپارێزی، ژمارەی تووشبوون و گیانلەدەستدان بە كۆرۆنا زیادیكردووە، وتیشی:" ئەركی حكومەتی هەرێمی كوردستانیشە هەموو رێكارێك بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان بگرێتەبەر".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن