كیم ئێستا ملیاردێره
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
سامان و داراییه‌كه‌ی ئه‌ستێره‌ی ته‌له‌فیزۆنی ئه‌مه‌ریكی" كیم كارداشیان" به‌ره‌و زیاتر له ملیارێك دۆلار هه‌ڵكشاوه و دوێنێ سێ شه‌ممه گۆڤاری" فۆربس" ڕاستی ئه‌م بابه‌ته‌ی ئاشكرا كردوه.
ئه‌م گۆڤاره ئاشكرای كردوه كه ئه‌م خانمه ته‌مه‌ن 40 ساڵه به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ی په‌یدای كردوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ردوو كۆمپانیاكه‌ی" كای كای دپیلۆ بیوتی" بۆ به‌رهه‌مه‌كانی جوانكاری و " سكیمز" بۆ جلوبه‌رگی ژێره‌وه‌ی خانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و په‌یوه‌ست نامانه‌ی له بواری ته‌له‌فیزۆن و ماركه بازرگانیه‌كان بۆ ڕیكلام وه‌ریگرتوه، و مانگی ئۆكتۆبه‌ری 2020 بڕی 780 ملیۆن دۆلار بووه.
كارداشیان له ساڵی 2007 ه‌وه دوای ده‌ركه‌وتنی له پرۆگرامی" كیبینگ ئاب ویز زه كارداشیانز" به‌ناوبانگ بووه و له‌و كاته‌وه 200 ملیۆن فۆڵۆوه‌ری بۆ هه‌ژماره‌كه‌ی له ئینستگرام زیاد بووه.
مانگی ڕابردوو كیم داوای جیابوونه‌وه‌ی له‌سه‌ر هاوسه‌ره‌كه‌ی تۆمار كردوه و به‌و مه‌رجه‌ی منداڵه‌كانیان به هاوبه‌شی به‌خێو بكه‌ن و ئه‌و كۆشكه‌ش بۆ كیم و منداڵه‌كانی جێبهێڵێت كه پێشتر به یه‌كه‌وه تیایدا ژیاون.