نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان

ئابوری

08/04/2021     ژمارەی بینراو 243

راچڵەكین –

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا بەراورد دوێنێ پێنجشەممە کەمێک نزمبووەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 90 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت.لە کاتێکدا دوێنێ بە 63 دۆلارو 5 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

هاوكات نرخی بەرمیلێك نەوتی خۆرئاوای تەكساس بە 59 دۆلار و 46 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت. لە کاتێکدا دوێنێ 59 دۆلار و 61 سەنت مامەڵەی پێودەكرێت

نا سەقامگیری نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهاندا دەگەڕێتەوە بۆ دووبارە سەرهەڵدانەوەی مەترسییەكانی كۆرۆنا، زیادكردنی بەرهەمی ئۆپیك و ئێران كە كاریگەریان لەسەر بازاڕكانی جیهان كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن