نێچیرڤان بازرانی و لایەنە سیاسییەکانی هەرێم کۆدەبنەوە

کوردستان

08/04/2021     ژمارەی بینراو 207

راچڵەکین-

 لەسەر داوای سەرۆکی هەرێم ئەمڕۆ لایەنە سیاسییەکان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە.کۆدەبنەوە

دڵشاد شەهاب راوێژکاری سەرۆکی هەرێم رایگەیاند، لەسەر بانگهێشتی نیچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێم لایەنەکان لە دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم لە هەولێر کۆدەبنەوە.

راوێژکارەکەی سەرۆکی هەرێم راشیگەیاندووە:" له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا لەباره‌ی یه‌كڕیزیی نێو ماڵی كورد و پێكه‌وه‌ كاركردنی لایه‌نه‌كان بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان گفتوگۆ ده‌كرێت"‌.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی، فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان، سەلاحەددین بەهائەدین، ئەمینداری گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و عەلی باپیر، سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان و محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالست دیموکراتی کوردستان بەشدار دەبن.

ئەم کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە نێچیرڤان بارزانی لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە بە بۆنەی هاتنی سه‌ری ساڵی نوێی كوردی و به‌هار و نەورۆز بڵاویکردەوە بانگهێشتی لایەنە سیاسییەکانی کرد بۆ کۆبوونەوە.

 دوای زیاتر لە ساڵێک، ئەمە یەکەمین جارە کۆبوونەوەی لایەنە سیاسییەکان پێکەوە ئەنجام بدرێت، لە کاتێکدا ساڵی رابردووش کۆبوونەوەیەکی هاوشێوەی ئەوەی ئەمڕۆ بەڕێوە چوو.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن