دوو کەس بە بڕیک پارەی ساختەوە دەستگیرکران

کوردستان

08/04/2021     ژمارەی بینراو 173

راچڵەکین-

ئاسایشی راپەڕین دەستگیرکردنی دوو کەسی بە بڕیک پارەی ساختەوە راگەیاند.

ئاسایشی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لە بازگەی بانوەقەل توانیان دوو گومانلێکراو دەستگیر بکەن بە ناوەکانی (ع،ع،ک) و (س،خ،ب) کە ماتۆڕسکیلێکیان پێ بووە و بڕی دوو ملیۆن و 475 هەزار دیناری عێراقی لە جۆری 5 هەزاری ساختەیان پێ بووە.

دەشڵێت:"دوای ئاگادار کردنەوەی دادوەر و بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون بە مادەی ٢٨١ لە یاسای سزادانی عێراقی پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوەو لێکۆڵینەوە لەم دۆسیەیە بەردەوامە". 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن