وەزیری ناوخۆ: بۆ مانگی رەمەزان رێنمایی و رێکاری نوێ دەردەکەین

کوردستان

08/04/2021     ژمارەی بینراو 514

راچڵەکین-

وەزیری ناوخۆ رایگەیاند، دەبێت هەوڵ بدەن لە مانگی رەمەزاندا لەگەڵ رێکارەکان خۆیان بگونجێنن، داواشی لە هاووڵاتییان کرد کە لەو مانگەدا هاوکارییان بکەن بۆئەوەی رێکارەکان سەرکەوتووبن.

رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا راگەیاند:"هاووڵاتییان وەکو پێویست خۆیان ناپارێزن، بۆیە ناچاربووین رێکارەکان تووندتر بکەینەوە، ساڵی رابردووش بەهۆی قەدەغەی هاتووچۆوە توانیمان کۆنتڕۆڵی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە بکەن".

ئاماژەی بەوەشکرد، دەبێت لە رۆژانی مانگی رەمەزاندا رێکارەکان لەگەڵ ژیانی خەڵکدا بگونجێنرێت، پێش مانگی رەمەزانیش لیژنەی باڵای روبەڕوبوونەوەی کۆرۆنا کۆدەبێتەوە وبڕیاری نوێ دەردەچێت".

وەزیری ناوخۆ وتیشی:" هەموو رێنمایی و رێکارەکان بۆ پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییانە، بەڵام بەداخەوە هاووڵاتییان پێوەی پابەند نابن".

ئەمە لە کاتێکدایە ئەمشەو وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کاتژمێر ٨:٠٠ی ئەمشەو تا ٦:٠٠ی بەیانی قەدەغەی هاتووچۆ تا رۆژی ١٢ی ئەم مانگە راگەیاند.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن