هۆكارهكانی ئازاری پشت له توشبووانی كۆرۆنادا
ڕاچڵهكین-
بەپێی توێژینەوەکان ئازاری پشت لە نەخۆشی کۆڕۆنادا لەنێوان (15٪ بۆ 50٪) یە و بەشی خوارەوەی پشت زیاتر بەهۆی کۆبوونەوەی خانە هەوکراوەکان یان سایتۆکاینەکان لە دەوری دڕکەپەتک و دەمارە هەستەوەرەکان ڕوودەدات و هەندێکجار ئازاری پشت و ئەژنۆ بەهۆی پەرچە کرداری جەستەوەیە، دكتۆر ڕهوهند پزیشكی نەشتەرگەری سنگ و سییەکان لهم بابهتهدا زانیاری زیاتر لهسهر ئهم حاڵهته ڕوندهكاتهوه.
سەبارەت بە ئازاری ناوەڕاستی پشت، کە ئازارەکەی لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت هەروەها بەپێی ڕێژەی تووشبوونی بە نەخۆشی (کۆڤید) دەگۆڕێت ، یان بەهۆی تووندی پەرچەکرداری جەستە بۆ ڤایرۆسەکە ،گرنگترین هۆکار بەهۆی هەوکردنی سییەکانە.
هەرکات سییەکان تووشی هەوکردن بوون پەردەی دەوریان بەهەمان شێوە تووشی هەوکردن دەبن بەمەش
نەخۆشەکە ئازاری سنگی دەبێت بەتایبەتی بەشی دواوە ( نەخۆش هەست بە ئازارێکی تیژ دەکات لە ناوەڕاستی پشتی ) .
لەبەرئەوەی پەردەی سییەکان یەکێکە لە هەستەوەرترین ئەندام بۆ ئازار بەهۆی بوونی ڕێژەیەکی زۆری دەمار لەسەر رووپۆشی پەردەی سییەکان.
هەمان ئەو هەستە دەمارەی بەشی خوارەوەی سییەکان سەپڵای دەکات بۆ "شان" یش دێت بۆیە نەخۆشەکە لەگەڵیدا زۆرجار هەست بە ئازاری شانی دەکات.
ئەو نەخۆشانەی کەوا زۆر دادەنیشن یان لەسەر پشتیان پاڵ دەکەون زیاتر هەوکردنەکە بەشی دواوە و خوارەوەی سییەکان دەگرێتەوه ، ئەمەش دەبێتە هۆی دابەزینی ڕێژەی ئۆکسجین.
پەردەی سییەکان ( تەنکترین پەردەیە و تیرەکەی نزیکەی 6 مایکڕۆنە ) دەوری هەموو " سی" دەدات لە سەرەوە و خوارەوە و پێشەوە و دواوەی سنگ .
دەتوانن بە پشودان و جارجارە لەسەر سنگ پاڵکەوتن یان بە تەنها وەرگرتنی پاڕاسیتامۆڵ ئازارەکەتان کەمتر بێتەوە.