له‌م به‌رواره‌دا مانگی په‌مه‌یی ده‌رده‌كه‌وێت
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكیت له‌و كه‌سانه‌ی عاشقی بۆشایی ئاسمانیت ئه‌وه 26 ی ئه‌م مانگه مانگی په‌مه‌یی زه‌به‌لاح له ئاسمان ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌توانیت ببینیت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی پێگه‌ی " فۆكس 8" ی ئه‌مه‌ریكی بڵاویكردۆته‌وه تیایدا هاتووه، پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت 26 ی ئه‌م مانگه كاتژمێر 11.33 خوله‌كی شه‌و مانگ له دیمه‌نێكی جیاوازدا ده‌ربكه‌وێت و ئه‌م دیمه‌نه‌ش به چاوی ئاسایی ده‌بینرێت و ئه‌گه‌ر ئه‌م له‌م به‌رواره‌دا چانست نه‌بوو ئه‌وه 26 ی مانگی مایۆ هه‌مان دیارده دوباره ده‌بێته‌وه.
ساڵانی سییه‌كانی سه‌ده‌ی ڕابردوو زاراوه‌ی مانگی په‌مه‌یی زه‌به‌لاح به‌كارهێندراوه و ناوی لێنراوه.