توركیا؛ حەوت كەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە داعش دەستگیركران

جیهان

13/04/2021     ژمارەی بینراو 128

راچڵەكین-

لە هەڵمەتێكدا لەئادانای توركیا، حەوت كەس بەتۆمەتی ئەندامێتی لە رێكخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیركران.

 وەك میدیاكانی توركیا بڵاویانكردووەتەوە، تیمە پەیوەندیدارەكانی ئاسایش بە پشتیوانی پۆلیسی هێزی تایبەت هەڵمەتێكی هاوكاتیان بۆسەر ژمارەیەك ناونیشان ئەنجامداوە لە شاری ئادانا.

لە هەڵمەتەكەدا، حەوت كەس دەستگیركراون كە چواریان هەڵگری رەگەزنامەی عیراقن و سێیان هەڵگری رەگەزنامەی سووریان و بانگەشەی ئەوە دەكرێت كە لە سووریا و عیراق چالاكییان بۆ داعش ئەنجامداوە. دوای ئەنجامدانی پشكنینی تەندروستیی بۆیان، تۆمەتبارە دەستگیركراوەكان رەوانەی ئاسایش كران.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن