پێرێز بۆ شەشەمین جار بوەوە بەسەرۆكی یانەی شاهانە

وەرزش

13/04/2021     ژمارەی بینراو 245

راچڵەكین-

ئەنجوومەنی هەڵبژاردنیی یانەی ریال مەدرید بەفەرمی رایگەیاند، فلۆرێنتینۆ پێرێز بۆ ماوەی 4 ساڵی دیكە، تاوەكو ساڵی 2025 بە سەرۆكی یانەكەیان دەمینێتەوە.

ئەمە شەشەمجارە پێرێز ببێتە سەرۆكی یانەكە و چوار جارە بەسەریەكەوە بە سەرۆك هەڵدەبژێردرێت.

ئەنجوومەنی هەڵبژاردنی یانەی شاهانە رایگەیاند "پێرێز تاكە كاندید بوو كە دۆسیەی خۆكاندیدكردنی پێشكەشكردبوو، بۆیە بڕیارماندا ئەو بۆ ماوەی 4 ساڵی دیكە بە سەرۆكی ریال مەدرید بمێنێتەوە".

 فلۆرێنتینۆ پێرێز، ساڵی 2000ـەوە بۆ یەكەمجار بووە سەرۆكی یانەی شاهانەو لەساڵی 2006 دەستی لەكاركێشایەوە، بەڵام لە ساڵی 2009ـدا جارێكی تر بوەوە بەسەرۆكی ئەو یانەیەو تائێستا دەستبەرداری نەبووە. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن