یه‌ك كه‌وچك له‌م هه‌نگوینه چاره‌سه‌ره بۆ چه‌ندین نه‌خۆشی
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هه‌نگوینی" مانوكا" یه‌كێكه له هه‌نگوینه به‌ناوبانگه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به تامه خۆشه‌كه‌یه‌ی و تواناكه‌ی وه‌ك چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌ناسرێته‌وه و باس له‌وه ده‌كرێت خواردنی یه‌ك كه‌وچك له‌م هه‌نگوینه چاره‌سه‌ری نه‌خۆشی ده‌كات.
پسپۆڕی بواری خۆراك" كریستین بیلی" باس له‌وه ده‌كات" نیوزله‌ندا نیشتیمانی سه‌ره‌كی ئه‌م هه‌نگوینه‌یه و دانیشتوانی ڕه‌سه‌نی ئه‌م وڵاته‌ش هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا سوودی ئه‌م هه‌نگوینه‌یان زانیوه و پێكهاته سه‌ره‌كیه‌كه‌ی " میسیل گلیۆكسال MGO یه كه واده‌كات به‌كتریا و میكرۆبه‌كان له‌ناوبچن و جگه له‌وه‌ش ترشی فینۆل و فلاڤینۆیدی تیادایه"
هاوكات بابه‌تێكی زانستیش كه گۆڤاری Nature Medicine بڵاویكردۆته‌وه تیایدا سووده‌كانی ئه‌م هه‌نگوینه‌ی بۆ چه‌ند جۆرێكی نه‌خۆشی ڕونكردۆته‌وه له‌وانه‌ش:
1- نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و ملوله‌كانی خوێن
2- نه‌خۆشی شه‌كره
3- نه‌خۆشییه‌كانی گورچیله
4- نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ری ناكحولی
5- شێرپه‌نجه
6- چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی كۆئه‌ندامی هه‌رس ده‌كات
7- چه‌وری زیان به‌خشی خوێن داده‌به‌زێنێت
8 ئه‌و كاته‌ش له‌گه‌ڵ ئاوی گه‌رم و لیمۆ تێكه‌ڵاو بكرێت باشترین چاره‌سه‌ری په‌تا و ئه‌نفلۆنزایه