مستەفا كازمی پەیامێك ئاراستەی توركیا دەكات

عێراق

14/04/2021     ژمارەی بینراو 346

راچڵەكین –

سەرۆك وەزیرانی عیراق لە پەیامێكدا كە ئاراستەی حكومەتی توركیای كردووە، پاڵپشتی خۆی بۆ سەقامگیركردنی ناوچەكە لەسەر بنەمای گفتوگۆو هێوركردنەوە نیشانداوە، دەشڵێت: پێویستە رێز لە سەروەریی خاكی یەكتر بگرین.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی نوسینگەی رۆژنامەوانیی سەرۆك وەزیرانی عیراق، ئەمڕۆ 14-4-2021، مستەفا كازمی، پێشوازی لە فاتح یەڵدز باڵیۆزی توركیا لە بەغدا كرد بەبۆنەی كۆتایی هاتنی كارەكانی لە عیراق.

لە دیدارێكدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندییە دوو قۆڵییەكانی نێوان عیراق و توركیا كرا و جەختیش كرایەوە لەسەر پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە لەسەرجەم ئاستەكان ئەویش لەسەر بنەمای بەرژوەندی هاوبەش و رێزگرتن لە سەروەریی خاكی یەكتر.

كازمی رایگەیاندووە، وڵاتەكەی كار بۆ دروستكردنی پەیوەندییەكی هاوسەنگ دەكات لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، پاڵپشتی خۆیشی نیشاندا بۆ سەقامگیریكردن و پاراستنی ئاسایشی ناوچەكە، لەڕێی گفتوگۆی بنیاتنەرانەو هێوركردنەوە وەك بنەمایەكی سەرەكیی بۆ چارەسەركردنی سەرجەم ئەو كێشەو گرفتانەی رووی لە ناوچەكە كردووە.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن