سودەکانی داری ئیزگیل

کشتوکاڵ

15/04/2021     ژمارەی بینراو 790

سودەکانی داری ئیزگیل


ڕاچڵه‌كین- 
دارێکی گەڵاوەریوە لە ناوچە شاخاویەکانی کوردستا بە دەگمەن هەیە، گوڵەکەی سپیە و بەرەکەی لە کۆتایی پایز و سەرەتای زستاندا پێدەگات و میوەكەی وەك گۆیژ وایە بەڵام گەورەترە، رەنگی قاوەییە، تامی شیرینە، دەتوانرێت لەگەڵ بەهێ یا هەرمێ موتوربە بکرێت.

گرنگترین سوودەکانی:
1 - دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی C ،B .
2- پێکهاتەی تانۆن ی تێدایە کە زۆر بەسوودە بۆ پاککردنەوەی گورچیلە.
3- بەرگری لەش بەهێز دەکات.
4- ئیزگیل مێزهێنە.
5-  ئیزگیل خاوەنی ئەسید سالیك، تانۆن، ئەسید سیتریك و ئەسید تارتاریكە لە روانگەی خواردنەوە وەك بەهێ وایە.
6- ئیزگیل میوەیەكی زۆر بەهێزە چونكو ئیسمۆزی خوێن دەباتە سەرێ.
7- ئزگیل بە هۆی ئەوەی خاوەنی خوێی سیتریك و روومالیك و تارتاریكە ترشانی خوێن ناهێڵێ.
8-  ئیزگیل كارەكانی گەدە رێكدەخا و بۆ سكچوون باشە.
9- غەڕغەڕەكردن بە كوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل بۆ برینی ناو ده‌م باشه‌.
10- ئەگەر رۆژی سێ جار بە كوڵێنراوی گەڵای ئیزگیل غەر غەرە بكرێت ئه‌وه‌ ئاوساوی گەروو و زار و (لەوزەتێن) چاردەكا.

س: نه‌مام و گوڵی ده‌گمه‌ن

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن