گیانیان لەدەستدان بە کۆرۆنا لە جیهان سێ ملیۆنی تێپەڕاند

جیهان

16/04/2021     ژمارەی بینراو 157

راچڵەکین-

ژمارەی ئەو کەسانەی لە سەرتاسەری جیهاندا بەهۆی پەتای کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە گەیشتە سێ ملیۆن.

بەگوێرەی ئەو ئامارانەی ماڵپەڕی "Worldometers" بڵاوی کردوونەتەوە، زۆرترین ژمارەی گیانلەدەستدان لە ئەمریکا تۆمار کراوە کە ٥٧٨ هەزار و ٩٩٣ حاڵەتە، دوای ئەویش، بەڕازیل بە ٣٦٥ هەزار و ٩٥٤ حاڵەت، مەکسیک بە ٢١١ هەزار و ٢١٣ حاڵەت، هیندستان بە ١٧٤ هەزار و ٣٣٥ حاڵەت، بەڕیتانیا بە ١٢٧ هەزار و ١٩١ حاڵەت، ئیتاڵیا بە ١١٥ هەزار و ٩٣٧ حاڵەت، رووسیا بە ١٠٤ هەزار و ٣٩٨ حاڵەت، فەڕەنسا بە ١٠٠ هەزار و ٧٣ حاڵەت، ئەڵمانیا بە ٨٠ هەزار و ١٤١ حاڵەت و ئیسپانیا بە ٧٦ هەزار و ٨٨٢ حاڵەت دێن.

ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ "Covid-19" بۆ یەکەمجار لە کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ لە چین دەرکەوت و تا ئێستا بە زیاتر لە ٢٠٠ وڵاتی جیهاندا بڵاوبووەتەوە.

لە سەرتاسەری جیهاندا ١٣٩ ملیۆن و ٧١٠ هەزار و ٧٠٧ حاڵەتی توشبوون بە ڤایرۆسەکە تۆمار کراوە و ١١٨ ملیۆن و ٧٦٣ هەزار و ٤٧٩ توشبوو چاکبوونەتەوە و ١٧ ملیۆن و ٩١٠ هەزار و ٤٧٩ توشبووی ڤایرۆسەکە لەژێر چارەسەردان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن