ئێران ناسنامەی ئەنجامدەری تەقینەوەكەی بنكەی ئەتۆمی نەتەنزی ئاشكراكرد

جیهان

17/04/2021     ژمارەی بینراو 713

راچڵەكین-

دەسەڵاتدارانی ئێران ناسنامەی ئەو كەسەیان ئاشكراكرد كە تۆمەتبارە بەئەنجامدانی تەقینەوەی بنكەی ئەتۆمی نەتەنز.

میدیای فەرمی ئێران بڵاویكردووەتەوە، ئەنجامدەری تەقینەوەكەی نەتەز ناوی (رەزا كەریمی)یەو تەمەنی 43 ساڵە.

ئەوەش روونكراوەتەوە، لەئێستادا تۆمەتبارەكە لەدەرەوەی ئێرانەو دەزگای هەواڵگری داوای لە پۆلیسی ئینتەرپول كردوە رادەستی بكات.

 رۆژی 11ی ئەم مانگە، بنكەی ئەتۆمیی نەتەنز نزیك ئیسفەهان كرایە ئامانج، ئەو بنكەیەش ناوەندێكی سەرەكیی پیتاندنی یۆرانیۆمە لە ئێران. ئەو بەشەی كراوەتە ئامانج، كۆمەڵگەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئەحمەدی رەوشەنە.

میدیای ئیسرائیلیش لەزاری بەرپرسێكی هەواڵگریی رۆژئاواییەوە گواستیەوە كە دەزگای هەواڵگریی ئیسرائیل ناسراو بە مۆساد ئەنجامدەری "هێرش"ـەكەی سەر بنكەی ئەتۆمی نەتەنز بووە و زیانی گەورەشی بە پرۆسەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە بنكە ئەتۆمییەكە گەیاندووە.

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن