پەروەردەی سلێمانی ناوەندەکانی خوێندن ئاگاداردەکاتەوە

کوردستان

17/04/2021     ژمارەی بینراو 836

راچڵەکین-

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند، ئەو خوێندنگایانەی کێشەیان هەیە لە بەرنامەی e-wane، خەتی ئینتەرنێتیان پێناگات یان هەر کێشەیەکی دیکەیا هەیە پێویستە ئاگاداریان بکەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی قەزاکان وە سەرجەم بەڕێوەبەرانی ناوەندەکانی خوێندن  کردووە کە ناوەرۆکی هەردوو فەرمانی وەزاری ژمارە (١١٥و١١٦) کە لە ٢٠٢١/٤/١١ دەرچووە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە بۆ کاری پێویست.

پەروەردەی سلێمانی دەشڵێت:"هەندێک دەنگۆ دەبیستین کە جێبەجێ ناکرێت، ئەم نووسراوانە فەرمانی فەرمییەو دەبێت جێبەجێ بکرێت، وە داوامان لە گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کردووە ئەو قوتابخانەو خوێندنگەیانەی کە کێشەیان هەیە لە e-wane یان خەتی ئینتەرنێتیان ناگات یان هەر هۆکارێکی تر لیستەکانمان بۆ بنێرن".

دەشڵێت:" بۆیە تا بڕیاری نوێ دەردەچێت ئەم دوو فەرمانە وەک خۆی جێبەجێ دەکرێت تکایە".

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن