برادۆست؛ بۆمب بەئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوەو زیانی گیانی هەیە

کوردستان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 213

راچڵەكین-

لە دەڤەری برادۆست بۆمب بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقییەوەو شوفێرەكەی بریندارە، بۆ چارەسەر رەوانەی ھەولێر كراوە.

ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەكان بەمیدیاكانی نزیك لەپارتی راگەیاندووە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ كاتژمێر 5:30 خولەك لە شوێنێك كە پێی دەگوترێت (كوچی هاجەرێ) TNT بە ئۆتۆمبێلێكدا تەقیوەتەوە و شوفێرەكەی بەسەختی برینداربوو".

روونیكردەوە: "ئەو كەسەی برینداربووە بە ناوی( فەیسەڵ جەمیل ئەحمەد ) تەمەن 30 ساڵە و دانیشتووی گوندی سۆریایی سەر بە ناحیەی بجیلە و خێزاندارە. بە ئامانجی كۆكردنی گژوگیای بەهاری چووەتە ئەو شوێنە".

بەڕێوەبەری ناحیەی سیدەكان راشیگەیاند: "شوفێرەكە دوای چارەسەری سەرەتایی رەوانەی نەخۆشخانەی ئیمێرجنسی لەهەولێر كراوە".

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن