بایدن: وەرگرتنی ژمارەی پەنابەران بۆ ئەمساڵ زیاد دەكەین

جیهان

18/04/2021     ژمارەی بینراو 176

راچڵەكین-

سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا رایگەیاند، بۆ ئەمساڵ ژمارەیەكی زیاتری پەنابەر وەردەگرن لەو رێژەیەی پێشووتر دیاریكرابوو

جۆ بایدن لە ویلایەتی دیلاوێر كە پشووی كۆتایی هەفتەی تیادا بەسەر برد، سەبارەت بە سنووری پەنابەران بۆ پەیامنێران دوا.

بایدن لە وەڵامی پرسیارێكدا سەبارەت بە ژمارەی ئەو پەنابەرانەی بۆ ئەمساڵ وەری دەگرن وتی: ''ئەو ژمارەیە زیاد دەكەین. ئەگەر ئەو قەیرانەی لە سنووری باشوور لەبارەی گەنجان بەردەوام نەبووایە، دوو شتمان بە یەكجار نەدەكرد. لەبەرئەوە ئێستا ئەو ژمارەیە بەرز دەكەینەوە''.

كۆشكی سپی، رۆژی هەینی لە راگەیەندراوێكدا سنووری وەرگرتنی پەنابەرانی راگەیاند كە ١٥ هەزارە و دۆناڵد ترەمپ بۆ ساڵی دارایی ٢٠٢١ دایناوە و بە كەمترین ژمارەی دادەنرێت لە مێژوودا، ئەو بڕیارەش لەلایەن رای گشتیی و ژمارەیەك ئەندامی كۆنگرێسەوە رەخنەی لێگیرا.

وتەبێژی كۆشكی سپی، جێن ساكی سەبارەت بە بابەتەكە باسی لەوە كردبوو كە ژمارەی كۆتایی لەلایەن جۆ بایدن-ەوە تا مانگی ئایار رادەگەیەندرێت.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن