به‌وێنه.. شاژن ماڵئاوایی له هاوسه‌ره‌كه‌ی كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دوای هاوسه‌رگیریه‌ك كه ماوه‌یه‌كی درێژی خایاند شاژنه ئه‌لیزابێس ماڵئاوایی له شازاده فلیپی هاوسه‌ری كرد و دوێنێ شه‌ممه له مه‌راسیمێكی تایبه‌ته‌دا شازاده به خاك سپێردرا.
به ئۆتۆمبێلێكی جۆری" لاندرۆڤه‌ر" ته‌رمی شازاده فلیپ به‌ره‌و كڵێسای سانت جۆرج له قه‌ڵای وندسۆر به‌ڕێكراوه و سه‌رتاسه‌ری به‌ریتانیا بۆ ماوه‌ی 1 خوله‌ك بێده‌نگی خۆیان نواندوه وه‌ك ڕێزێك بۆ شازاده‌ی كۆچكردوو.
شازاده فلیپ له 9 ی ئه‌م مانگه له قه‌ڵای وندسۆر له ته‌مه‌نی 99 ساڵیدا گیانی له‌ده‌ستدا و له مه‌راسیمی ناشتنی شازاده فلیپ هه‌ریه‌ك له له شازاده چارلز و سێ كوڕه‌كه‌ی دیكه‌ی شازاده فلیپ و هاری و ولیامی برای و ئامۆزاكه‌یان پیته‌ر فلیپ له مه‌راسیمه‌كه‌دا به‌شداربوون و له مه‌راسیمه‌كه‌دا ته‌نها 30 كه‌س به‌شداربوون به‌هۆی بڵاوی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ئێستادا.
شازاده فلیپ و شاژنه ئه‌لیزابێس ساڵی 1947 هاوسه‌رگیریان كردوه و فلیپ هاوكارێكی زۆر باشی هاوسه‌ره‌كه‌ی بووه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌ختی شاهانه به توانا و هێزه‌وه بهێڵێته‌وه له‌سه‌ر ئاستی جیهان.