ڕێنماییه‌كی گرنگ بۆ جوتیاران
ڕاچڵه‌كین-
له وه‌رزی چاندنی تۆودا زۆر گرنگه جوتیاران ئاگاداربن و هه‌ڵه‌یه‌ك كه زیان به به‌رهه‌مه‌كه‌یان ده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجامی نه‌ده‌ن ئه‌ویش خراپ چاندنی تۆوه‌كه‌یه.
زۆر گرنگه لەکاتی دانانی ناوک با چاڵی ناوکەکە قوڵ نەبێت واتە قەبری قوڵ نەبێت تەنها بڕێکی زۆر کەم گڵی بەسەرەوە بێت و زیاتر نا، بەتایبەت ئەو زەویانەی نایلۆنتان تێدا ڕاخستوە چونکە پلەی گەرمی زۆر بەرزە لەگەڵ تەڕی زەویەکە ئیشی خۆیان دەکەن و دەبنە ڕزین و گەنینی ناوک و چەکەرە .
ئێستاش هەر جوتیارێک ئەو گرفتەی هەیە با کونی نایلۆنەکە گەورە بکات بیدڕێنێت تا هەوا گۆڕکێ زیاد بکات یان گڵ بداتە سەر نایلۆنەکە بەتایبەت کاڵەک و خەیار چونکە قەدیان زۆر ناسکە و دوای دەرهاتنیش خەیار و کاڵەک بەهۆی ئەم حاڵەتە توشی زبول دەبن.
ئەندازیاری كشتوكاڵی: دڵشاد حسین