شاڵاو كۆسرەت رەسوڵ، فاتح حەمە خان یاریزانی برایەتی بۆ چارەسەر دەنێرێتە دەرەوەی وڵات

وەرزش

19/04/2021     ژمارەی بینراو 1006

راچڵەكین –

شاڵاو كۆسرەت رەسول، سەرۆكی فەخری یانەی برایەتی، بڕیاریدا كاپتن (فاتح حەمەخان بەمەبەستی چارەسەری پزیشكی، رەوانەی ئەمریكا بكات و جگە لە دابینكردنی شایستە دارییەكانی لەو ماوەیەی كە راهێنەری یانەكە بووە، هەموو ئەو خەرجییانەشی بداتەوە كە بەمەبەستی چارەسەر سەردانی لوبنانی كردبوو.

دوای گەڕانەوەی لە دەرەوەی وڵات، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 19-4-2021، شاڵاو كۆسرەت رەسول سەرۆكی فەخری یانەی برایەتی، بەمەبەستی پرسین لە تەندروستی كاپتن (فاتح حەمەخان)، یاریزان و ڕاهێنەری پێشووی یانەی برایەتی، حەسەن سەلیم ئەندامی دەستەی كارگێڕی و سەرپەرشتیاری تیپی تۆپی پێی یانەی برایەتیی ڕاسپارد، تا سەردانی راهێنەری ناوبراو بكات، بەمەبەستی دابینكردنی شایستە داراییەكانی لەماوەی كاری راهێنەرایەتیكردنی لە یانەی برایەتی و پێدانی خەرجی سەردانی بۆ وڵاتی لوبنان، كە بەمەبەستی چارەسەر ڕووی لەو وڵاتە كردبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێكی یانەی وەرزشی برایەتی، لە سەردانەكەدا سەرپەرشتیارەكەی یانەی برایەتی، ئەوەی بۆ راهێنەری ناوبراو دووپاتكردەوە كە وەكو یانەی برایەتی و خودی سەرۆكی فەخری یانەكە، هەموو هەوڵێك لەگەڵ بەرپرسانی حكومەت دەدەن و بەردەو‌ام لەسەر هێڵ دەبن بەمەبەستی دابینكردنی ڤیزەو رەوانەكردنی كاپتن (فاتح) بۆ وڵاتی ئەمریكا بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری نەخۆشییەكەی.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن