ڤیدیۆ: دیمه‌نی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ درامایه‌كی ڕه‌مه‌زاندا بۆته‌ جێگه‌ی‌ باس

هەمەڕەنگ

پێش 4 هەفتە     ژمارەی بینراو 553

دیمه‌نی ده‌ستدرێژی سێكسی له‌ درامایه‌كی ڕه‌مه‌زاندا بۆته‌ جێگه‌ی‌ باس

ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
دیمه‌نێكی ده‌ستدرێژی سێكسی بۆ سه‌ر ئافره‌تێك له‌ درامایه‌كی میسری بۆته‌ جێگه‌ی‌ باس و مشتومڕی تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ میسر.

له‌ دراماكه‌دا ئه‌كته‌ری ناوداری سوری" جمال سلیمان" ڕۆڵی پاڵه‌وانی دراماكه‌ی‌ هه‌یه‌ و تیایدا چیرۆكی كچێك ده‌گێڕێته‌وه‌ كه‌ له‌ خێزانێكی هه‌ژاره‌ و ده‌چێته‌ ناوچه‌یه‌كی گه‌شتیاری بۆكاركردن به‌ڵام له‌ شوێنی كاره‌كه‌ی‌ ده‌ستدرێژی به‌كۆمه‌ڵی ده‌كرێته‌ سه‌ری.

له‌ دراماكه‌دا كچه‌ هه‌ژاره‌كه‌ له‌ناو هۆتێلێك له‌لایه‌ن چه‌ند پیاوێكه‌وه‌ بێ هۆش ده‌كرێت و دواتر هه‌ریه‌كه‌یان به‌سه‌ره‌ ده‌ستدرێژی ده‌كه‌نه‌ سه‌ر و ئه‌م دیمه‌نانه‌ به‌ ڤیدیۆ تۆمار ده‌كه‌ن، دیمه‌نه‌كه‌ زۆرترین بینه‌ری هه‌بووه‌ له‌ یوتیوب له‌م مانگی ڕه‌مه‌زانه‌دا و له‌سه‌ر بابه‌ته‌كه‌ش دوو جۆر بۆچوونی جیاواز هه‌بووه‌، یه‌كێكیان پشتگیری دراماكه‌ ده‌كات و ئه‌وی دیكه‌یان به‌ نه‌شیاوی ده‌زانێت له‌م مانگه‌دا دیمه‌نی له‌و شێوه‌یه‌ په‌خش بكرێت.

 

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندۆرید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن