مانچستەر سیتی لە سوپەر لیگ کشایەوە

وەرزش

20/04/2021     ژمارەی بینراو 341

راچڵەکین- سپۆرت

 

یانەی مانچستەر سیتی ئینگلیزی، دوای کەمتر لە سێ رۆژ لە واژۆ کردنی گرێبەستی پەیوەندی کردنی بە سوپەر لیگی ئەوروپا، لە بڕیارەکەی پاشگەز بووەوە.

 

مان سیتی لە پەیامێکدا لە ماڵپەڕی خۆیانەوە ئاشکرایان کردووە کە بەشێوەکی فەرمی رێکارە یاساییەکان دەگرنە بەر بۆ کشانەوەیان.

 

بەپێی میدیاکانیش یانەی چێڵسی لە داھاتوویەکی نزیکدا کشانەوەی خۆی رادەگەیەنێت.

 

چەند رۆژێک لەمەوبەر ١٢ یانە گەورەی ئەوروپا بڕیاریاندا سوپەر لیگی ئەوروپا دروست بکەن وەکو جێگرەوەیەک بۆ چامپیۆنس لیگ، بەڵام ئەمە کاردانەوەیەکی توندی بە دوای خۆیدا ھێنا و داوای راگرتنی کرا.

 

یانەکان بریتی بوون لە: چێڵسی، مان سیتی، مان یونایتد، ئارسیناڵ، تۆتنھام، لیڤەرپول، ریاڵ مەدرید، بەرشلۆنە، ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەیسی میلان، یوڤانتۆس و ئینتەر میلان.

 

 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن