ڤیدیۆ: له‌ناو میترۆدا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریان كرد
ڕاچڵه‌كین- چراخان ئاسۆ
هه‌ندێك كه‌س بۆ ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیری شوێن و بیرۆكه‌ی جیاواز تاقیده‌كه‌نه‌وه، له كۆماری ئۆزبه‌كستان دوو گه‌نج بڕیاری ئه‌وه‌یاندا له‌ناو میترۆدا ئاهه‌نگی هاوسه‌رگیریه‌كه‌یان بكه‌ن.
ئاهه‌نگه‌كه له میترۆیه‌كی شاری " ته‌شقه‌ند" سازكراوه و میوانه‌كان له شارێكه‌وه به‌ره‌و شارێكی دیكه گوازراونه‌ته‌وه، به‌ڵام دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤیدیۆكه وه‌زاره‌تی ناوخۆی ئه‌و وڵاته بڕیاریداوه به سزادانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له ڤیدیۆكه‌دا ده‌ركه‌وتوون به بڕی 93 دۆلار .
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی ئۆزبه‌كی ئه‌و گه‌نجانه‌ی به بێ ڕه‌وشت ناوبردوه كه كارێكی له‌م شێوه‌یه‌یان له‌ناو سه‌رچاوه‌یه‌كی گواستنه‌وه‌ی گشتی ئه‌نجامداوه.