جۆرهكانی نهخۆشییهكانی دڵ
ڕاچڵهكین-
نەخۆشییەکانی دڵ ژمارەیەک لە حاڵەت دەگرێتەوە کە توشی دڵ دەبن، نەخۆشیەکانی دڵ دەکرێت یەکێک یان زیاتر لە یەکێک بێت لەمانەی خوارەوە، كه دكتۆر سوركێو پزیشكی نهخۆشییهكانی دڵ لهم بابهتهدا ئاماژهی بۆ دهكات.
1- نەخۆشیەکانی بۆری خوێن و بەتایبەتی نەخۆشی خوێنبەرەکانی دڵ
2-نەخۆشیەکانی تێكچونی کارەبایی دڵ
3- نەخۆشیەکانی دڵ کە بەهۆی ناتەواوی لە پیکهاتەی دڵدا دروست ئەبن (نەخۆشییە زگماکی یەکانی دڵ)
4- نەخۆشی زمانەکانی دڵ
5- نەخۆشی ماسولکەکانی دڵ
6- هەوکردنی پەردەی دڵ، زمانەکانی دڵ و ماسولکەکانی دڵ
زۆربەی نەخۆشیەکانی دڵ دەتوانرێت ڕێی لێبگیرێت بە چارەسەر و گۆڕینی ستایلی ژیان و نیشانەکانی نەخۆشیەکانی دڵ بە پێی جۆری نەخۆشی دڵ جیاوازن.