چیرۆكی ئه‌و پیاوه‌ی له‌داخی مردنی هاوسه‌ره‌كه‌ی چیایه‌كی هه‌ڵكۆڵی
ڕاچڵه‌كین-
به به‌كارهێنانی كه‌ره‌سته‌ی تایبه‌ت و به‌درێژایی 22 ساڵ، پیاوێكی به ڕه‌گه‌ز هندی چیایه‌كی هه‌ڵكۆڵی و ڕێگه‌یه‌كی بۆ دانیشتوانی گونده‌كه‌ی دروستكرد.
داشرات مانجی له گوندێكی نزیك چیایه‌ك كه ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی به به‌ردی زه‌به‌لاح ده‌وردراوه ژیاوه، له یه‌كێك له جاره‌كان هاوسه‌ره‌كه‌ی له‌ڕێگایدا بۆ ئه‌وه‌ی خواردن بۆ مانجی ببات قاچی خزاوه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌مبوڵانس نه‌گه‌یشتوه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه و ئه‌م پیاوه به ته‌نها ماوه‌ته‌وه.
ئه‌م ڕووداوه ناخۆشه وایكردوه له مانجی بڕیاری ئه‌وه بدات ڕێگه‌یه‌ك دروست بكات بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی دیكه به ده‌ردی هاوسه‌ره‌كه‌ی نه‌چێت و گیان له‌ده‌ست نه‌دات و دانیشتوانی گونده‌كه‌ش پێیان وابووه كه ئه‌م پیاوه مێشكی له‌ده‌ستداوه بۆیه ئه‌م كاره ده‌كات.
دوای 22 ساڵ له كاركردن توانیوه‌تی ڕێگایه‌ك به درێژی 110 مه‌تر و پانی 9 مه‌تر و قوڵی 7 مه‌تر دروست بكات، به‌مه‌ش جوتیاره‌كان به‌ئاسانی ده‌توانن بچنه كێڵگه‌ی كاركردن و بگه‌ڕێنه‌وه ناو گونده‌كه‌یان.
مانجی دوای كاره‌كه‌ی به" پیاوی چیا" ناوی ده‌ركردوه، ئه‌م پاڵه‌وانه ساڵی 2007 كۆچی دوایكردوه و له‌دوای خۆی چیرۆكێكی پڕ له وانه‌ی تۆماركردوه.