له ئێواره‌یه‌كی ڕه‌مه‌زاندا پیاوێك پاره‌كانی له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه فڕێ‌دا
ڕاچڵه‌كین-
هاوڵاتییه‌كی میسری دوای تێپه‌ڕ بوونی 5 مانگ به‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته‌ی كه له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه پاره‌ی فڕێدایه خواره‌وه و بابه‌ته‌كه بووه جێگه‌ی باس له‌و كاته‌دا، له ئێواره‌یه‌كی ئه‌م مانگی ڕه‌مه‌زاندا هه‌مان كاری دوباره كردۆته‌وه.
ئێستا و له‌دوای تێپه‌ڕ بوونی 5 مانگ هه‌مان كه‌س كه ماڵه‌كه‌ی له پارێزگای" الجیزه" یه هه‌مان كاری كردۆته‌وه له مانگی ڕه‌مه‌زاندا و ژماره‌یه‌كی زۆر خه‌ڵك له ده‌وری ماڵه‌كه‌ی كۆبوونه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی پاره كۆبكه‌نه‌وه و به‌شێك له‌وان شه‌ڕ له‌نێوانیان دروست بووه.
ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی میسر ئاشكرایان كردوه ئه‌م هاوڵاتیه میسریه چاره‌كێك پێش بانگی ئێواره ئه‌م كاره‌ی كردوه كه ڕۆژوه‌وانه‌كان چاوه‌ڕوانی بانگی ئێواره بوون بۆ ئه‌وه‌ی به‌ربانگ بكه‌نه‌وه.