زاناكان نهێنی درێژی ته‌مه‌نی ژاپۆنیه‌كانیان ئاشكرا كرد
ڕاچڵه‌كین-
ژاپۆنیه‌كان به‌وه ناسراون كه ته‌مه‌نیان درێژه ئه‌مه‌ش واده‌كات زۆرینه پرسیاری ئه‌وه له مێشكیاندا دروست ببێت له‌باره‌ی هۆكاری درێژی ته‌مه‌نی ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌وه.
نوێترین داتا كه له‌سه‌ر ناوه‌ندی ته‌مه‌نی پێشبینیكراوی ژاپۆنیه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه كه ژاپۆنیه‌كان ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان ده‌گاته 84 ساڵ و ئێستا به ته‌مه‌نترین هاوڵاتی ژاپۆنی ته‌مه‌نی 118 ساڵه و له‌دایكبووی 1903 یه.
پسپۆڕانی ژاپۆنی جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه وه‌رزشكردن به‌لای ئه‌وانه‌وه زۆر گرنگ نییه و ئه‌وه‌ی زۆر گرنگه به‌لایانه‌وه سیستمی خۆراكی ته‌ندروسته و ئه‌مه‌ش نهێنی درێژی ته‌مه‌نیانه.
هه‌مه‌چه‌شنی خۆراك هۆكاری سه‌ره‌كی درێژ ته‌مه‌نی ژاپۆنیه‌كانه و له سیستمی خۆراكیاندا گۆشت و ماسی و سه‌وزه و برنج هه‌یه به‌مه‌ش له‌ش ته‌واوی پێكهاته گرنگه خۆراكیه‌كانیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.
ژاپۆنیه‌كان زۆر خۆراك ناخۆن و زۆر ده‌یجون و ڕێگه ناده‌ن كێشی له‌شیان زۆر ببێت و چه‌وری زیادده له له‌شیاندا كۆببێته‌وه.
یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی توشبوون به نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان زۆری كێشه و ئه‌مه‌ش له‌ناو ژاپۆنیه‌كاندا ده‌گمه‌نه.