ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە جیهان ١٥٠ ملیۆنی تێپەڕاند

جیهان

29/04/2021     ژمارەی بینراو 119

راچڵەكین-

ژمارەی ئەو كەسانەی لە جیهاندا تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (Covid-19) بوون، ١٥٠ ملیۆنی تێپەڕاند.

ماڵپەڕی "Worldometers" لە نوێترین ئاماریدا ئەوەی خستووەتەڕوو كە تا ئێستا لە جیهاندا، ١٥٠ ملیۆن و ٣٤ هەزار ٢١٣ حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون.

زۆرترین حاڵەتی تووشبوون لەسەر ئاستی جیهان لە ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا تۆمار كراوە كە ٣٢ ملیۆن و ٩٥٧ هەزار و ٢٥٥ حاڵەت بووە.

دوای ئەویش هەریەكە لە هیندستان بە ١٨ ملیۆن و ٣٦٨ هەزار و ٩٦ حاڵەت، بەڕازیل بە ١٤ ملیۆن و ٤٤٦ هەزار و ٥٤١ حاڵەت، فەڕەنسا بە پێنج ملیۆن و ٥٦٥ هەزار و ٨٥٢ حاڵەت، رووسیا بە چوار ملیۆن و ٧٨٧ هەزار و ٢٧٣ حاڵەت، توركیا بە چوار ملیۆن و ٧٥١ هەزار و ٢٦ حاڵەت، بەریتانیا بە چوار ملیۆن و ٤١١ هەزار و ٧٩٧ حاڵەت، ئیتاڵیا بە سێ ملیۆن و ٩٩٤ هەزار و ٨٩٤ حاڵەت، ئیسپانیا بە سێ ملیۆن و ٥٠٤ هەزار و ٧٩٩ حاڵەت، ئەڵمانیا بە سێ ملیۆن و ٣٥١ هەزار و ٤٧٤ حاڵەت، ئەرجەنتین بە دوو ملیۆن و ٩٠٥ هەزار و ١٧٢ حالەت، كۆلۆمبیا بە دوو ملیۆن و ٨٠٤ هەزار و ٨٨١ حاڵەت، پۆڵەندا بە دوو ملیۆن و ٧٧٦ هەزار و ٩٢٧ حاڵەت، ئێران بە دوو ملیۆن و ٤٥٩ هەزار و ٩٠٦ حاڵەت، مەكسیك بە دوو ملیۆن و ٣٣٣ هەزار و ١٢٦ حاڵەت، ئۆكراینا بە دوو ملیۆن و ٤٧ هەزار و ٨٣٨ حاڵەت، پیرۆ بە یەك ملیۆن و ٧٧٥ هەزار و ٦٢ حاڵەت، ئیندۆنێزیا بە یەك ملیۆن و ٦٥٧ هەزار و ٣٥ حاڵەت، كۆماری چیك بە یەك ملیۆن و ٦٢٦ هەزار و ٣٣ حاڵەت، كۆماری باشووری ئەفریقا بە یەك ملیۆن و ٥٧٧ هەزار و ٢٠٠ حاڵەت، هۆڵەندا بە یەك ملیۆن و ٤٨١ هەزار و ٣٢٣ حاڵەت و چیلی بە یەك ملیۆن و ١٨٤ هەزار و ٢٧١ حاڵەت دێن.

هەروەها لە جیهاندا، سێ ملیۆن و ١٥٨ هەزار و ٣٢٢ كەس بەهۆی پەتای كۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و ١٢٧ ملیۆن و ٥٤٦ هەزار و ٢٣٩ كەسیش دوای تووشبوونیان بە ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.لەئیستادا، ١٩ ملیۆن و ٣٢٩ هەزار و ٦٥٢ تووشبوو لەژێر چارەسەردان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن