ئایا دەکرێت بە بەکارهێنانی زمان چاو پاک بکرێتەوە؟

تەندروستی

30/04/2021     ژمارەی بینراو 400

ئایا دەکرێت بە بەکارهێنانی زمان چاو پاک بکرێتەوە؟


ڕاچڵه‌كین-

دیاردەیەکی سەیرو نامۆ هەیە، ئەویش پاککردنەوەی ناو چاوە لە تەنی نامۆ  بە  بەکارهێنانی زمان، چەندین هاولاتیمان بینیوە کە بەو هۆیەوە تووشی کێشەی گەورە بوون. زۆربەیان دەلێن یەک مست چەو و زیخ و بەردوو زیوان و پوش و پەلاشیان لە چاو دەرهێناوم، دكتۆر ئه‌بوبه‌كر پسپۆری نەخۆشی و نەشتەرگەری چاو له‌م بابه‌ته‌دا ڕاستی خاوێنكردنه‌وه‌ی‌ چاو به‌ زمان باس ده‌كات.

ئه‌م پزیشكه‌ ده‌ڵێت" چاوی مرۆڤ ئەندامێکی زۆر هەستیارە بە هەبوونی یەک برژانگ لە ناو چاو ئارامی لێهەڵدەگیرێ، ئیتر چۆن تەحەمولی ئەو هەموو شتە دەکات کە لەناو چاو بێت؟"

ده‌شڵێت" دەمی مرۆڤ کۆمەڵێکی زۆر بەکتریای تێدایە کە لەوانەیە ببێتە هۆی هەوکردنی چاو لەکاتی بەکارهێنانی زمان، بۆیە تکایە خۆتان مەخەنە مەترسیەوە."

ئەم کردارە هیچ بنەمایەکی زانستی نییە و هیچ قازانجێکی نابێت جگە لەوەی کە ئەگەر هەیە تووشی زیانت بکات.
بە هیوای سەلامەتی بۆ هەموو لایەک. 

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن