كۆرۆنا به‌م ڕێگایه‌ ناگوازرێتەوە

تەندروستی

02/05/2021     ژمارەی بینراو 520

كۆرۆنا به‌م ڕێگایه‌ ناگوازرێتەوە


ڕاچڵه‌كین-

لەكاتێكدا بەملیۆنەها هاوڵاتی لەسەرتاسەری جیهانەوە چەندین مانگیان بەسەربرد لەپاكژكردنی ڕووكاری كەلوپەلەكان و ئەو شتانەی دەیان كڕی، چەند بەڵگەیەكی نوێ دەركەوتووە سەبارەت بەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەهۆی دەستلێدان لەڕووكاری كەلوپەلەكان ناگوازرێتەوە.

شەش پسپۆڕی بەریتانی و ئەمریكی و كەنەدی بەڵگەی جێگیر و بەهێزیان خستەڕوو لەسەر ئەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا لەڕێگەی هەواوەوە دەگوازرێتەوە نەوەك پاشماوەی ووردیلە و دەست لێدان لەڕووكاری كەلوپەلەكان.

ئەنجامی ئەو لێكۆڵینەوەیە لەگۆڤاری لانسیتی پزیشكی بڵاوكراوتەوە و داوا لە رێكخراوی تەندروستی و دەزگا تەندروستیەكانی دیكە كراوە مامەڵە لەگەڵ بەڵگە زانستیە نوێیەكانی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا بكەن و زیاتر گرنگی بدەن بە دانانی سنوورێك بۆ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەكە لەرێگەی هەواوە.

خوسیە لویس جیمینیز پسپۆڕی كیمیایی لەزانكۆی كۆلۆرادۆی ئەمریكی و یەكێك لەبەشداربووانی لێكۆڵینەوەكە ووتی: ئەو بەڵگانەی كۆكراونەتەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی كۆرۆنا لەرێگەی هەواوە زۆرینەیە و بەڵگە نیە لەبارەی گواستنەوەی ڤایرۆسەكە لەرێگەی ڕووكاری كەلوپەلەكان.


س: ڕاگەیاندنی تەندروستی سلێمانی

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن