3 نیشانه له پێدا ده‌رده‌كه‌وێت له توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ر ئاگادارت ده‌كاته‌وه
ڕاچڵه‌كین-چراخان ئاسۆ
پێ چه‌ندین بابه‌ت له‌سه‌ر ته‌ندروستی گشتی له‌ش ئاشكرا ده‌كات و ئه‌و كاته‌ش مرۆڤ توشی نه‌خۆشی چه‌وری جگه‌ر ببێت و جگه‌ر وه‌ك پێویست كار نه‌كات ئه‌وه چه‌ند نیشانه‌یه‌كی له‌سه‌ر ده‌رده‌كه‌وێت.
دكتۆر ئه‌ریك بێرگ ده‌ڵێت" شێوه‌ی پێ ئاماژه‌ی گرنگ له‌سه‌ر ته‌ندروستی له‌شی مرۆڤ ده‌دات چونكه دڵ خوێن ده‌نێرێت هه‌تا بنی پێ ده‌نێرێت و دواتر به سیستمی خوێندا ده‌گه‌ڕێندرێته‌وه و ئه‌و كه‌سانه‌ی توشی نه‌خۆشی جگه‌ر ببن ئه‌وه خاڵی ڕه‌نگ سوور و قاوه‌ی بچووكی بریقه‌دار له به‌شی خواره‌وه‌ی پێكانیان ده‌رده‌كه‌وێت و ئه‌مه‌ش مانای ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت كه سوڕی خوێن سسته و هۆكاره‌كه‌شی زۆرجار بۆ جگه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه"
ئه‌م پزیشكه ده‌شڵێت" ته‌قینی پاژنه‌ی پێ و قڵیش بوونی له نیشانه‌ی كه‌می ڤیتامین B3 و ترشی چه‌وری ئۆمیگا 3 و ئه‌ركی جگه‌ر مژینی ئه‌م ڤیتامینانه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له‌ش سوودی لێ ببینێت و له‌كاتی ده‌ركه‌وتنی ئه‌م نیشانه‌یه‌ش ئه‌گه‌ر به‌ركه‌وتنت له‌گه‌ڵ ئاو زۆر نییه ئه‌وه مانای وایه جگه‌رت كێشه‌ی هه‌یه"
سێهه‌م نیشانه خووروی پێكانه كه نیشانه‌ی توشبوون به نه‌خۆشی جگه‌ری درێژخایه‌ن كه نابێت پشتگوێ بخرێت.