دوو كاروانی دیكەی ھێزەكانی ھاوپەیمانی لە عیراق كرانە ئامانج

عێراق

02/05/2021     ژمارەی بینراو 218

راچڵەكین –

دوو كاروانی دیكەی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لەناوەڕاستی عیراق كرانە ئامانج.

میدیاكانی عیراق بڵاویانكردەوە، ئەمڕۆ 2-5-2021، دوو بۆمبی چێندراو بە دوو كاروانی گواستنەوەی كەلوپەلی لۆجستی سەر بە ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، لەسەر رێگای خێرای بابل، تەقیونەتەوە.

بەوتەی سەرچاوەیەكی ئەمنیی عیراق، تەقینەوەكان زیانی گیانی و ماددییان نەبووە.

هەرچەندە تا ئێستا ھیچ لایەنێك بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەكان رانەگەیاندووە، بەڵام ئەمریكا، گرووپە چەكدارەكانی نزیك لە ئێران، بە ئەنجامدانی ئەو جۆرە ھێرشانە تۆمەتبار دەكات.

لەماوەی رابردوودا چەندین كاروانی هێزەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەناوچەكانی باشووری عیراق، كراونەتە ئامانج و بە بۆمبی چێ،دراو هێرشیان كراوەتەسەر.

لەئێستادا سێ ھەزار سەرباز لە چوارچێوەی ھێزەكانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە عیراق بڵاوكراونەتەوە، لەو ژمارەیەش دوو ھەزار و 500 سەربازی ئەمریكان.

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئەندرۆید

داگرتنی ئەپی راچڵەکین بۆ ئایفۆن